٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:١٤
Source: Mehrnews
لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و پەیوەندی بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: من تێ‌ناگەم ئەوە چ خەڵاتێکی ئاشتییە کە دراوە بە کەسێکی لایەنگر و پاڵپشتی شەڕ و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری  سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بۆ ساڵی 2025، لە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و پەیامی پیرۆزبایی ماریا کورینا ماچادۆ بۆ نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە لەبابەت جەنایەت و کۆمەڵکوژیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕایگەیاند: ئەم خانمە لە پەیوەندیی تەلوفونیی لەگەڵ نتانیاهۆ، پاڵپشتیی لە پلانی سەربازی و هەڵمەتی سەربازی کردووە و خوازیاری ڕاپەڕاندنی ئەو پلان و پڕۆگرامە بووە.

عێراقچی بە لۆمەکردنی بەرپرسانی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی ئاو، ڕاشیگەیاند: من تێ‌ناگەم ئەوە چ خەڵاتێکی ئاشتییە کە دراوە بە کەسێکی لایەنگر و پاڵپشتی شەڕ و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha